بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە میانەی سەردانەکەی بۆ لوبنان لە گەڵ سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبووڵا کۆبووە.
هەنیە و سەید حەسەن نەسروڵڵا لەو کۆبوونەوەدا تاوتوێی شەڕ شمشێری قودس و دوایین گۆڕانکارییەکانی فەڵەستینیان کرد.
هەر دوو لا جەختیشیان لە سەر پتەوبوونی پەیوەندییەکانی نێوان حەماس و حیزبووڵا و پێگەی ئەم پەیوەندییە لە بەرەی خۆڕاگری کردەوە./.