بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکای بۆ سەر ناوچەیەکی سنوری نێوان عێراق و سوریا کرد.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەم هێرشە ئیدانە دەکرێت و بە پێشێلکردنی سەروەری و ئاسایشی نیشتمانی دادەنرێت و هەوڵەکان بۆ مسۆگەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات لاواز دەکات.
لە درێژەی بەیاننامەکەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا هاتووە کە بەغدا لە ڕێگای هەوڵە دیپلۆماسییەکانەوە، پاڵپشتی لە بژاردەی وتووێژ و پەیوەندی لە گەڵ لایەنە جیاجیاکان بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش، سەقامگیری و سەوەری تەواو دەکات./.