بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەمار حەکیم لە بەیاننامەیەکدا بە توندی ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکای بۆ سەر پێگەی هێزەکانی حەشدی لە ناوچەی بوکەمال کرد.
ناوبراو وتی: دووبارەکردنەوەی ئەم هێرشانە قبووڵکراو نییە و ئیدانەی دەکەین.
حەکیم وتی: پێشێلکردنی سەروەری عێراق لە هەر لایەنێک ئیدانە دەکەین و داوا لە حکومەتی عێراقیش دەکەین بەرپرسیاریەتی خۆی لە بەرامبەر ئەم هێرش و دەسدرێژییانە بە جێ بێنێت./.