بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی فەرمی بەحرەین ڕایگەیاند کە خالید یوسف جەلاهمە بە زووترین کات وەک یەکەم باڵیۆزی ئەم وڵاتە لە ئیسرائیل دەست بەکار دەبێت. ناوبراو پێشتر باڵیۆزی بەحرەین لە ئەمریکا بووە.
بەحرەین و ڕژێمی زایۆنیستی لە 15 ی ئەیلولی ساڵی 2020 لە سەر داوای دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا بە فەرمی لە کۆشکی سپی ڕێکەوتنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان واژۆ کرد./.