بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بە مەبەستی بەشداری لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش و هەروەها کۆبوونەوەیەکی دیکەی تایبەت بە سوریا گەیشتە ڕۆما.
ئەو کۆبوونەوە بە بەشداری وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە مەبەستی تاوتوێکردنی هەوڵە هاوبەشەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش بەڕێوە دەچێت.
کۆبوونەوەکە بە سەرۆکایەتی هاوبەشی وەزیرانی دەرەوەی ئیتالیا و ئەمریکا بەڕێوە دەچێت./.