بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وا بڕیاره لە لایەن دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفانەوە كتێبى “جوبران خەلیل جوبران کۆی کارە عەرەبی و ئینگلیزییەکان” له وەرگێڕانی ئازاد بەرزنجی لە شەش بەرگدا بڵاوبكرێتهوه.
ئازاد بەرزنجی سهبارهت بهم بهرههمه وتی: پاش ساڵ و نیوێک کاری ڕۆژانەی بەردەوام، دواجار وەرگێڕانی کۆی کارە عەرەبی و ئینگلیزییەکانی نووسەری گەورە و داهێنەر “جوبران خەلیل جوبران” م تەواو کرد، کە قەرارە لە ئایندەیەکی نزیکدا لە لایەن دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفانەوە و لە شەش بەرگدا و لەسەر ئەرکی برای بەڕێز دکتۆر تەها ڕەسووڵ چاپ و بڵاو بکرێتەوە.
ئازاد بەرزنجی ئاماژە بەوەش دەکات، ” ئەمە بۆ یەکەم جارە کۆی کارەکانی ئەم نووسەرە دیار و کاریگەرە بێتە ناو کتێبخانەی کوردییەوە. هیوادارم مایەی پەسن و ڕەزامەندیی خوێنەران و نێوەندی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی کوردی بێت”.
جوبران خەلیل جوبران، شاعیر و نیگارکێشی لوبنانی لە رۆژى 6 ی 1 ی 1883 لە بوشرى لە لوبنان لە دایکبووە، لە رۆژى 10 ی 4 ی 1931 لە تەمەنى 48 ساڵى بە نەخۆشى سیل لە شارى نیۆیۆرک کۆچى دوایى کردووە، لەو شارەى لێى لەدایکبووە هەرلەو شارەش بەخاکسپێردراوە.