بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوپەیمانی فەتح لە پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی هادی عامری، هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکا و شەهیدبوونی چەند ئەندامێکی هێزەکانی حەشدی شەعبیی ئیدانە کرد و ڕایگەیاند کە بوونی هێزەکانی ئەمریکا مەترسییە لە سەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق.
هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاندووە کە ئەم هێرشە پیشاندەری توڕەیی ئەمریکایە لە نمایشە سەرکەوتووە سەربازییەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی حەشدی شەعبی.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەێندراوەکەی ئەو هاوپەیمانییەدا هاتووە کە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ ناسەقامگیری و ئاڵۆزکردنی ڕەوشی ناوخۆیی عێراق بەردەوامە./.