بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن نازم وتەبێژی فەرمی حکومەتی عێراق وتی کە هیچ بەربەستێک لە بەردەم هەناردەی نەوت بۆ لوبنان نییە و حسێبی بانکی لەو وڵاتە کراوەتەوە بەڵام هەندێک کێشەی تەکنیکی لای لوبنانەوە ماوەتەوە.
ناوبراو وتی: پرۆسەکە لای ئێمە تەواو کراوە، شێوازی دانەوەی پارەی ئەو نەوتەش ئاسان دەبێت.
وتەبێژی حکومەتی عێراق وتی: بڕیاری عێراق هاوکاریکردنی حکومەتی لوبنانە لەم قەیرانە و بڕیار دراوە کە بۆ گەیاندنی خێرای ئەو نەوتە کەڵک لە تەنکەرەکانی گواستنەوە سووتەمەنی وەربگرین.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕۆژی 2 ی شوبات بڕیاریدا کە یەک ملیۆن بەرمیل مازوت و 500 هەزار بەرمیل نەوتی خاو بە لە سەدا 25 داشکان لە نرخەکەی هەناردەی لوبنان بکات و 6 مانگیش دەرفەت بەو وڵاتە بدات تا پارەکەی ڕادەستی بەغدا بکات، هەروەها عێراق ئامادەیی ئەوەشی دەربڕیوە لە بەرامبەر ئەو نەوتە خزمەتگوزاری لە لوبنان وەربگرێت./.