بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی پەیوەندیه کشتیەکانی ناوەندی وێنایی بەشی هونەری ئێران، ئەم پێشانگایە ٨ی پووشپەڕ بە ئامادە بوونی هونەرمەندان و بەرپرسانی بەشی هونەری دەکرێتەوە و تێیدا بەرهەمی ٤۰ هونەرمەندی بە ئەزموونی بواری هونەرە نەریتیەکان پیشان دەدرێت.
داروێنەگەری، جوانکاری شوشە و بلوور،مینابەندی، نەخش و نیگاری گەچی، دیزاینی فەرش، دوورین و جوانکاریە نەریتیەکان، خشڵ و زەمبەر، نیگارکێشی سەر شووشەو گڵ ،بڕێک لە بوارەکانی ئەم پێشانگایەن.
پێشانگای خەزێنەی مانا هەوڵ دەدات بەرهەمەکانی هونەرمەندانی بواری هونەرە نەریتیەکان کە بوونەتە هۆی مانایی و پەرەسەندنی ئەم بەشەی هونەر لەم پێشانگایە بخاتە نمایشەوە.
ئەم پێشانگایە بە هەوڵێ ڕێکخراوی هونەرمەندە بە ئەزموونەکان و ڕێکراوی کەلتووری،هونەری و توێژینەوەی سەبا بەڕێوە دەچێت . هۆگرانی هونەرە نەریتیەکان دەتوانن بۆ بینینی بەرهەمەکان لە ۹تا۱۹ی پووشپەڕ سەردانی تەلاری ئاوێنەی ڕێکخراوی فەرهەنگی هونەری و توێژینەوەی سەبا له تاران بکەن.