بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەکەی حەشدی شەعبیدا هاتووە کە بە پێچەوانەی پڕوپاگەندەکانی ئەمریکا، لەو ناوچەیەی هێرشی کراوەتە سەر، هیچ کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی یان بابەتی پەیوەندیدار نەبووە.
ڕێکخراوی حەشدی شەعبی بە توندی ئیدانەی هێرشە ئاسمانییەکەی ئەمریکای کردووە و جەختیکردووەتەوە کە لە ڕووی یاساییەوە مافی وەڵامدانەوەی ئەم هێرشانە و سزادانی ئەنجامدەرانی لە خاکی عێراق پارێزراوە.
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەی حەشدی شەعبیدا هاتووە کە ئەمریکا بەم هێرش و دەسدرێژییە، لە ڕاستیدا سەروەری و دەسەڵاتی عێراقی کردووەتە ئامانج، بە تایبەت ئەوەی کە هێرشەکە هاوکاتە لە گەڵ بەڕێوەچوونی نمایشە سەربازییە سەرکەتووەکەی هێزەکانی حەشد و کۆبوونەوە سێقۆڵییەکەی بەغدا./.