جام کوردی | JAMEKURDI
چوارشەممە, حوزه‌یران 18, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home کەلتوری

ئەحمەدی قازی؛ وێژەر و وەرگێڕی بلیمەت، ڔووناکبیر و ڔۆژنامەوانی پێشەنگ

حوزه‌یران 28, 2021
in کەلتوری
A A
0

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

جام کوردی – مامۆستا ئەحمەدی قازی لەو کەسایەتییە فرەڕەهەند و فرەدەنگ و فرەتوێژانەی گۆڕەپانی ئەدەب و کەلتووری کوردەوارییە کە لە لایەک وێژەر و وێژاوەر و وتاردەرەێکی کەم‌هاوتایە و لە لایەکی ترەوە چالاکوانێکی هەڵسووڕاو و پێشەنگی گۆڕەپانی ڕۆژنامەوانیی کوردییە و لە لایەکی ترەوە چالاکوانێکی چاکخوازی کۆمەڵایەتی و ڕامیارییە و هەروەها لە لایەکی تریشەوە بەرگریکار و داکۆکیکەرێکی بێ‌هاوتای مافی ڕەوای فێرکاری بە زمانی زگماکییە و جیا لە هەمووی ئەوانە زمانزان و زمانناسێکی پەیجۆر و مشوورخۆری نۆژەن‌کردنەوە و داڕشتنەوە و بیناکردنەوەی سەردەمیانەی”خانوولەی زمان “وەک هیم و دارەڕا و هێما و هەوێنی شوناسی کەلتووری و نەتەوەییە و سەرەڕای تەواوی ئەوانەش چیرۆکنووس و تەنزنووس و شاعیر و مێژوونووسە و لە هەمووانیش بەرچاوتر و دیارتر و بەرهەست‌تر، وەرگێڕێکی خاوەن‌شێواز و پەنجەڕەنگین و بلیمەت و پێشڕەو و پێشەنگ و داهێنەرە .
هەر بە پێی ئەو فرەرەهەندبوونەیەوە ، سروشتییه که مامۆستا ئەحمەدی قازی سەرەڕای سەرجەم ئەو ناسناوانە بەڕاستی هەڵگر و شیاوی ناسناوی “ڕووناکبیر”ـیش بێ چون بە پێی پێناسەی “بابەک ئەحمەدی” لە پەڕتووکی”کار روشنفکری”دا سەرەکی‌ترین ئیشی ڕووناکبیر بریتییە لە “بەرفروان کردنەوەی پانتایی و جەغزی ئاسۆی گوتار و دیسکۆڕسی سەرەکیی خۆی و، هەروەها شتەک‌دان و پێکەوەلکاندنی ئاسۆی گوتارەکان و دیسکۆڕسەکانی تر بە ئاسۆی گوتار و دیسکۆڕسی سەرەکیی خۆی”؛ دەی گەر لەو کڵاوڕۆژنەوە سەیری ئیش و چالاکی و بەرهەم و ئاسەواری بەپێزی مامۆستا ئەحمەدی قازی بکەین دەبینین کە ئەو کەسایەتییە پایەبەرزە ئاسۆی گوتار و دیسکۆڕسی سەرەکیی خۆی کە گوتار و دیسکۆرسی ” زمانەوانیڕیتۆریک”ـە، زۆر وەستایانە و مامۆستایانە ، بەرفراوان و بەربڵاوی کردووەتەوە و شەتەکی داوە و لکاندوویەتی بە ئاسۆی گوتار و دیسکۆڕسی “مێژوویی” و، گوتار و دیسکۆڕسی “مافخوازی” و، گوتار و دیسکۆڕسی “چاکخوازیی ڕامیاریکۆمەڵایەتی” و، تەنانەت شەتەکی داوە و لکاندوویەتی بە گوتار و دیسکۆڕسی”ڕۆژنامەوانی پێشڕەو و پێشەنگ”ـەوە . هێما و ڕەمزی هەرمانی و نەمری ئەو کەسایەتییە فرەدەنگ و فرەڕەهەندانەش هەر لەو ڕاستەقینەیه دایە و بەس ؛ ڕووناکبیرانی فرەڕەهەندی گەل‌ویست و شوناسخواز و پێشڕەو و پێشەنگ نامرن و زیندوون و ناو و یاد و بیرەوەرییان لە زەین و بیر و بیرگەی بەرەکانی داهاتوو و جەمبوورەی جەماوەردا بە درێژایی مێژوو زیندوو دەمێنێتەوە و تۆزی فەرامۆشییان لێ نانیشێت .
جێی خۆیەتی ئالێرەدا باس لە بیرەوەرییەکی سەرەنجڕاکێش خۆم بکەم لە بابەت بەرزیی پلەی کەسایەتیی مامۆستا ئەحمەد قازی : لە قۆناغی دوکتۆڕای زمانەوانی دا مامۆستایەکی زانا و دڵسۆز و وردبینم هەبوو بە ناوی” پڕۆفسۆر محەممەد فەڕڕوخ‌پێی” کە قوتابیی چامسکی بوو و لە پەنجاکان دا لە ئامریکا دوکتۆرای زمانەوانی وەرگرتبوو و لە بواری “ئیتیمۆلۆژی” دا مامۆستایەکی کەم‌وێنە بوو ؛ من کە قوتابی ئەو بووم و دیارە بە پرسۆکییەوە ساڵی لەدایکبوون و ساڵی وەرگرتنی لیسانسی زمانی ئینگلیسییەکەیم پرسی و لە وڵام دا گوتی لە دایکبووی 1315 ـی هەتاویم و ساڵی 1338 لیسانسی زمانی ئینگلیسیم لە “دانشسرای عالی ” لە تاران وەرگرتووە . ئینجا وەبیرم هاتەوە کە ڕێک ڕێک ساڵی لە دایکبوون و ساڵی وەرگرتنی لیسانسی مامۆستا ئەحمەدی قازی ـش هەر ئە رێکەوتەیە، بۆیە لێم پرسی کە بڵێی جەنابت هاوپۆل و هاوڕێی چاخی خوێندکاریی مامۆستایەکی هاوشاری من نەبووبی بە ناوی مامۆستا ئەحمەد قازی . دیتم بە سەرسوڕمان و گەشە و نەشەیەکی چاوەڕوان نەکراوەوە گوتی:” ئەحمەدی قازی ؟!بەرێ وەڵڵا ئەحمەدی قازی هاوپۆل و هاوکلاسیم بووە و لە هەمووی هاوڕشتەیی و هاوپۆلییەکانی ئەوکاتی ئێمە وریاتر و وشیارتر و زیرەکتر بوو و خوێندکاری پلە هەوەڵ و “شاگرد اول”ـی پۆلەکەمان بوو ، بەڵام ئێمە ترسەنۆک بووین و ئەو چاونەترس بوو و چالاکێکی چاونەترسی خوێندکاری و ڕامیاری بوو و گیرا و کەوتە بەندیخانە و دوای وەدەرنانی لە ئیشی فەرمانبەری، لە “کانون ملی زبان ایران ” لە تاران سەرقاڵی وانەوتنەوە بوو و چەندین بەرهەمی بەپێز و بەهێزیشی لە ئەدەبیاتی ئینگلیسییەوە لە کۆتایی سییەکان و چلەکان و پەنجاکان وەرگێرا و لە لایەن پەخشانگە ناودارەکانی ئێران بڵاوبووە و دوایەش ئیدی ئاگاداری هەواڵی نەبووم تا ئێستا کە تۆ باسی ئەوت هێنایە گۆڕێ.ڕاستی چۆنە ؟ چ دەکا ؟” منیش کە بە تەواوی هەستەوە گوێبیستی ئەو باس و بیرەوەرییانە بووم و لە ناکاو ڕووبەڕووی ئەو پرسیارەی مامۆستاکەی ئێستای خۆم و هاوڕێ و هاوکلاسی دێرینی مامۆستا ئەحمەدی قازی بووم گوتم :”بەداخەوە جۆزەدانی ئەوساڵ[1394] دڵە گەورەکەی مامۆستا ئەحمەدی قازی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە ژیان و نیشتمان کرد”؛ خوێندکارە هاوپۆلەکانم کە بە منەوە 8 کەس بووین، دوابەدوای هاتنەخواری ئەسرینی بەکوڵ لە گۆنای مامۆستاکەمان بە هۆی ئەو هەواڵەوە ، ئێمەش بەکۆمەڵ وەگریان کەوتین و بە تێکڕایی فاتیحایەکمان بۆ ڕۆحی بەرزی ئەو مامۆستا پایەبەرز و نەمرە خوێند . ڕۆحی مامۆستا قازی شاد و ڕێبازی پڕ ڕێبوار بێ .
ئەحمەد ئەحمەدیان

Previous Post

“مێژووی بنەماڵەی تاڵەبانی” بەرهەمی محەمەد عەلی سوڵتانی بڵاو کرایەوە

Next Post

کتێبی «بنەماگەلی ئەدەبی چیرۆک»

RelatedPosts

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات
کەلتوری

کرماشان میوانداری فێستیڤاڵی پایتەختی ڕۆشنبیری شارەکانی ئاسیا دەکات

حوزه‌یران 4, 2025
‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە
کەلتوری

‎دیمەنە سروشتییەكانی كێوی ئاربابا و شاری جوانی بانە

حوزه‌یران 4, 2025
کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت
کەلتوری

کۆنسێرتی هومایۆن شەجەریان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت

ئایار 30, 2025
خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە
کەلتوری

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” + وێنە

ئایار 27, 2025
پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا
کەلتوری

پەیامنێری جام کوردی لە ھەڵەبجە خەڵاتکرا

ئایار 24, 2025
بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات
کەلتوری

بنکەی ڕووناکبیریی گەلاوێژ ٢٨ەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ ڕێکدەخات

ئایار 10, 2025
Next Post
کتێبی «بنەماگەلی ئەدەبی چیرۆک»

کتێبی «بنەماگەلی ئەدەبی چیرۆک»

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020