بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گرووپەکانی خۆڕاگری عێراق لە کاردانەوەیان بەرامبەر بە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر پێگەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە سنوری سوریا و عێراق، بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە: پێشتریش ڕامانگەیاندووە کە ئێمە لە بەرامبەر داگیرکاری ئەمریکا کە لە دژی دەستوور و پەرلەمان و خواستی گەلی عێراقە، بێدەنگ نابین.
بەیاننامەکە ڕایگەیاندووە کە هێزە داگیرکارەکانی ئەمریکا بە هێرشی سەر هێزەکانی حەشدی شەعبی درێژە بە تاوانەکانی خۆیان لە عێراق دەدەن، ئێمە تۆڵەی خوێنی پاکی ئەم شەهیدانە لە تاوانباران دەکەینەوە.
هەروەها گرووپی خۆڕاگری کەتائیبی سەید شوهەداش ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە: لێرە بە دوا شەڕی ئێمە لە دژی داگیرکارانی ئەمریکی سنوردار نابێت و یەکەم هەنگاویش ئەوەیە کە فڕۆکەکانی ئەوان لە ئاسمانی عێراق دەکەینە ئامانج./.