بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کتێبی “مێژووی بنەماڵەی تاڵەبانی” لە دوتۆی 400 لاپەڕەدا لە لایەن ئەکادیمیای کوردییەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
کتێبەکە لێکۆڵینەوەیەکی بەربڵاوە لەسەر تێزی دوکتۆرای نووری تاڵەبانی کە لە سەر خواستی ئەکادیمیای کوردی چاپ و بڵاو کراوەتەوە.
محەمەدعەلی سولتانی پێشتریش چەندین کتێب وەکوو دیوانی شیعری عەبدوڕەحمان تاڵەبانی بە زمانی کوردی و فارسی و تورکی، ئەنفاس رەحمانی کەشکۆڵ تاڵەبانی، کتێبولمەعاریف شەرحی نەی نامەی مەولانا، جەزبەی عەشق و چەندین کتێب و یاداشتیتری سەبارەت بە بنەماڵەی تاڵەبان و لە سەر خواستی ئەکادیمیای کوردی چاپ و بڵاو کردۆتەوە.
هەروەها وەرگێڕانی شیعرە تورکی و فارسییەکانی دیوانی جەزبەی عەشق و کتێبی ئەلمەعاریفی ئەنوەر سوڵتانی بە کوردی لە لایەن محەمەدعەلی سوڵتانییەوە چاپ و بڵاو کراوەتەوە.