بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهەند عەقابی بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی وتی کە دوژمنان لە شەڕی خۆیان پشت بە زانیاری هەڵە و دەنگۆ و بانگەشەکان دەبەستن.
ناوبراو وتی: نمایشە سەربازییەکەی حەشدی شەعبی هەڵگری پەیامێکی گرنگە بۆ دوژمنانی عێراق و بە تایبەت بۆ میدیا درۆزنەکانی ئەوان.
عەقابی وتی: ڕێکخستنی نوێی و توانا سەربازییەکان، گرنگترین پەیامی نمایشە سەربازییەکەی حەشدە و ئەم ڕێکخراوە ئێستا بەهێزترە لە ساڵانی ڕابردوو و بەشێکە لە سیستەمی ئەمنی عێراق.
وتیشی: حەشدی شەعبی بەرگری لە عێراق و حکومەتەکەی بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی دەکات و ئەم نمایشە سەربازییە کێشە بۆ هیچ لایەنێکی ناوخۆیی نەبووە./.