بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمروڵڵا ساڵح ڕایگەیاند کە پاکستان وەک لایەنی میوانداری تاڵیبان لە کاتی پێکهێنانی تا بە ئەمڕۆ، دەتوانێت ڕۆڵی گرنگی لە پرۆسەی ئاشتی ئەفغانستاندا هەبێت.
ناوبراو وتی: ئەگەر پاکستان گوشارەکانی لە سەر تاڵیبان دابنێت و ئاشتی لە ئەفغانستان دابین بکرێت، دەتوانێت ببێتە دۆستی جێی متمانەی ئەفغانەکان بەڵام تا ئێستا پیشانیداوە کە لە گەڵ تاڵیبانە.
جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئەفغانستان سەردانەکەی ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەی بۆ ئەمریکا بە سەردانێکی پڕ دەسکەوت ناو برد و وتی کە پەیوەندییەکانی نێوان کابول و واشنتن چووەتە قۆناغێکی نوێوە./.