بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمساڵ فیلمێکی فەرەنسی تەواو بازرگانی لە ژێر ناوی «فریاکەوتنی۱۱۷،مەترسی سوور لە ئەفریکای ڕەش» دەرهێنانی نیکۆلاس بدۆس لە بەرنامەدا گونجێندراوە.
بەرپرسانی فێستیڤاڵی کەن بەم شێوە داڕشتنەی بەرنامە دەیانەوێت فێستیڤاڵەکە تەواوەتی جەماوەری و بینەر پەسەند کۆتایی پێ بهێنن و پروپاگەندەیەکی بەربڵاو بۆ سینەمای بازرگانی فەەرەنسا بێت.
لەم فیلمەدا کە لە ڕیزی فیلمەکانی «oss117» دایە ژان دۆژاردن و پییەر نینی ڕۆلیان گێڕاوە. ئەم فیلمە بڕیاربوو لە مانگی فیوریەی ئەمساڵ لە فەرەنسا پیشان بدرێت بەڵام لە بەر ئەوەی ساڵۆنەکان بەهۆی پەتای کۆرۆناوە داخرابوون نمایشەکەی دوا کەوت و بڕیارە لە ٤ی مانگی ئووتدا نمایشی گشتی دەس پێبکات.