بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووە.
ئاژانسی فەرمی لوبنان ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەکە لە کۆشکی کۆماری تورکیا لە شاری ئیستەنبووڵ بووە و هەر دوو لا لە سەر دوایین دۆخی لوبنان، ناوچەکە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان وتووێژیان کردووە.
هیچ لایەنێک بەیاننامەی فەرمیی لە سەر کۆبوونەوەکە بڵاو نەکردووەتەوە./.