بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جووی هود لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وتی کە واشنتن دەیەوێت هێزە سەربازییەکانی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بمێننەوە.
ناوبراو لە پڕوپاگەندەیەکی ئاشکرادا وتی کە بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆریستانی داعشە.
وتیشی کە مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا بە هاوکاری هێزەکانی سوریای دیمۆکرات دەبێت.
ئەمریکا زیاتر ئەو ناوچانەی سوریای داگیر کردووە کە دەوڵەمەندن بە سەرچاوەکانی نەوت و وزە و تەنانەت لە تاڵانکردنی بەرهەمەکانی دانەوێڵەی ئەم وڵاتەش بەردەوامە./.