بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بۆ دوورکەوتنەوە لە نەخۆشییەکانی وەرزی هاوین چەندین ڕێگا هەیە کە لە درێژەدا ئاماژەیان پێدەدرێت:
سیستەمێکی خۆراکیی تەندرووست پەیرەو بکرێت، خواردنی میوە و سەوزەش پێویستە.
زوو زوو پێست شێدار بکرێت، شۆردنی پێست و بەکارهێنانی دژە خۆریش لە بیر نەکرێت.
ڕێژەیەکی زۆر لە شلەمەنی بخورێتەوە، تەنانەت ئەگەر هەست بە تینویەتی نەکرێت.
بەکارهێنانی حەبی ڤیتامین لە ژێر ڕێنمایی پزیشک.
پۆشینی جلی لۆکە، لە بەر ئەوەی کە ڕێگا دەدات هەناسە وەربگیرێت و ئارەق نەکرێتەوە.
بایەخدان بە خواردنی ئاو، واتە ڕۆژانە کەمتر لە دوو لیتر نەبێت./.