بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤاکسێنی ئێرانی سپۆتنیک ڤی وەک بەرهەمێکی دیکەی ناوخۆیی ئێران لە کۆمپانیایەکی دەرمان لە شاری کەرەج ڕوونوێنی کرا.
ڤاکسێنی سپۆتنیک ڤی لە زیاتر لە 60 وڵاتی جیهان بە تایبەت ئێران تۆمار کراوە و لە زۆربەی وڵاتانی دیکەش وەک ئەڵمانیا، ئیتالیا، ئیسپانیا، ئۆکرانیا، سربیا، هیندستان، چین، کۆریای باشور، میسر، ئەرژەنتین، برازیل و چەند وڵاتێکی دیکەش پرۆسەی وەبەرهێنانی دەستیپێکردووە./.