بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاشتەوایی ئەفغانستان وتی: دانوستانەکانی ئاشتی بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەی سیاسی و کۆتایی قەیرانی چەندین دەیەی ڕابردوو سەرەڕای هێرشەکانی تاڵیبان تا کاتی کشانەوەی ئەم گرووپە لە دانوستانەکان بەردەوام دەبێت.
ناوبراو بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە نابێت تا کاتی کشانەوەی تاڵیبان لە دانوستانەکان، سەرجەم دەرگاکان بە ڕووی ئاشتیدا دابخەین.
عەبدوڵڵا وتی: ئێمە ناتوانین بە هەر هۆکارێک واز لە دانوستانەکان بێنین.
وتیشی کە قەیرانی ئەفغانستان تەنیا بە ڕێگاچارەی سیاسی کۆتایی دێت./.