بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ستایشی هێزەکانی حەشدی شەعبی کرد و وتی کە هێزەکانی حەشد ئەوەی پێویست بێت بۆ خزمەت بە گەل و نیشتمان جێبەجێی دەکەن.
ناوبراو بەرامبەر بە هێزەکانی حەشدی شەعبی وتی: لە گەڵ ئێوە هێزە ئەمنییەکان شکستیان بە تیرۆریزم هێنا و بە ڕێزگرتن لە یاسا و هەڵسووکەوتی پیشەییانەی خۆتان بوونەتە هۆی مانەوە و بەردەوامی حەشد.
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق یادی شەهیدانی حەشدی شەعبیی بەرز نرخاند.
کازمی پاشان لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە سەرجەم چالاکییەکانی ئێمە لە ژێر ئاڵای عێراقە و پاراستنی خاک و گەلەکەی وەک ئەرکێکی سەر شانی ئێمەیە./.