بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، توێژینەوەیەکی پزیشکی لە ئەمریکا ئاشکرای کردووە کە زوو لە خەو هەستان دەتوانێت مەترسی توشبوون بە خەمۆکی کەم بکاتەوە و هەر کاتژمێر زوو هەستانیش کاریگەری خۆیی دەبێت.
لەو توێژینەوەدا هاتووە کە ئەگەر کەسێک بتوانێت کاتژمێرەکانی خەو و هەستان لە خەوی ڕێکبخات، لە سەدا 23 مەترسییەکانی توشبوون بە خەمۆکیی لە سەر کەم دەکرێتەوە.
لەو توێژینەوەدا هاتووە کە ئەگەر کەسێک زوو لە خەو هەستابێت، ڕووناکی زیاتر بە تایبەت لە ڕێگای هەتاو پێی دەگات و کاریگەری ئەرێنی لە سەر تەندرووستیی دادەنێت.
توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەدات کە ڕووناکی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ پاراستنی تەندرووستی و ئامۆژگاری ئەوەشیکردووە کە بە زوو لە خەو هەستان و چوونە دەرەوە لە ماڵ دەتوانن شەوانە خەوێکی ئاسوودەتان هەبێت.
هەر لەو توێژینەوەدا هاتووە کە وەرزشکردن لە بەیانیدا دەتوانێت یارمەتیدەری ئەوە بێت فێری زوو لە خەو هەستان ببن./.