بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس سبەی یەک شەممە بە یاوەری شاندێک سەردانی لوبنان دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی بزوتنەوەی حەماس لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوە داوە کە شاندەکەی حەماس لەو سەردانە چەند ڕۆژەیەدا لە گەڵ سەرۆکایەتییەکانی لوبنان، سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە و گرووپە فەڵەستینییەکان کۆدەبێتەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە شاندەکەی حەماس سەبارەت بە نوێترین گۆڕانکارییەکانی فەڵەستین، سەرکەوتنی خۆڕاگری لە شەڕی شمشێری قودس، کاردانەوە سیاسی و مەیدانییەکانی ئەم سەرکەوتنە و هەروەها سەبارەت بە ئاوارەکانی فەڵەستینی لە گەڵ بەرپرسانی لوبنان و گرووپە فەڵەستینییەکان وتووێژ دەکات./.