بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ڕۆژی هەینی یەکەم ژەمی ڤاکسێنی کۆرۆنای ئێرانییان وەرگرت.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران پێشتر ڕایانگەیاندبوو کە دوو مەرجیان بۆ بەکارهێنانی ڤاکسێن هەیە و ئەویش ئێرانیبوونی ڤاکسێنەکە و گرنگیدانە بە کاتی پێدانی ڤاکسێنەکە، بەڕێزیان ڕایانگەیاندبوو کە نابێت لە دەرەوەی خشتەکی کاتی پێدانی ڤاکسێنی کۆرۆنا بە خەڵک ڤاکسێن وەبگرن، بەم هۆیەوە کاتێک کوتانی کەسانی سەروی 80 ساڵ دەستیپێکرد بەڕێزیشیان چاوەڕوانی ڤاکسێنی ئێرانی بوون و ڕۆژی هەینی بەکاریان هێنا.
ئەو ڤاکسێنە بۆ ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بەکار هاتووە، ناوی ئێران کوو بەرەکەتە کە بەرهەمی تێکۆشانی زانایانی ئێرانییە و موڵەتی بەکارهێنانی لە لایەن وەزارەتی تەندرووستییەوە بۆ دەرکراوە.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی وەبەرهێنانی ڤاکسێنی ئێرانییان بە شانازییەکی نیشتمانی ناو برد و سوپاسی هەموو ئەوانەشیان کرد کە لەم دەسکەوتە نیشتمانییەدا ڕۆڵیان هەبووە./.