بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا لە وتارێکیدا دوایین گۆڕانکارییەکانی لوبنان و ناوچەکەی تاوتوێ کرد.
ناوبراو لە بەشێکی وتارەکەی سەبارەت بە داخستنی ژمارەیەک ماڵپەڕی بەرەی خۆڕاگری لە لایەن ئەمریکاوە، وتی: ئەو ماڵپەڕ و میدیانەی کە لە لایەن ئەمریکاوە داخراون، ڕۆڵی گرنگیان لە یەکڕیزی و پاڵپشتی بۆ گەلی فەڵەستین هەبووە و هەروەها میدیاکانی بەرەی خۆڕاگری، ڕاستی سیاسەتی ئەمریکا و پیلانگێڕی ئەم وڵاتەیان لە گەڵ گرووپە تیرۆریستییەکان بڵاو کردووەتەوە.
نەسروڵڵا وتی کە داخستنی میدیاکانی بەرەی خۆڕاگری، درۆبوونی بانگەشەی ئەمریکای سەبارەت بە دیمۆکراسی و ئازادی ڕادەربڕین سەلماندووە.
ئەمینداری گشتی حیزبووڵای لوبنان ئەم هەنگاوەی ئەمریکای بە دەسدرێژی میدیاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئەو میدیانە ناو برد کە سەر بە کەلتور و بەرەی خۆڕاگرین./.