بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری قەتەر، شەوی پێنج شەممە لە ڕێگای تەلەفوونەوە لە گەڵ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران وتووێژی کرد.
ناوبراو لەو پەیوەندییە تەلەفوونییەدا هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران خواست و هەر دوو لا سەبارەت بە داهاتووی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و چۆنیەتی پەرەپێدانی بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وێڕای دەستخۆشی لە پیرۆزباییەکەی گەل و حکومەتی قەتەر، وتی: پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و قەتەر هێندە بەهێزە کە لە هیچ هەلومەرجێکدا کاریگەریی وەرنەگرتووە.
ڕەئیسی وتی کە یەکەمایەتی دیپلۆماسیەتی ئابوری ئێران، دراوسێکانن و پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی ئێران و قەتەریش نموونەیەکی گرنگە بۆ مسۆگەربوونی پەیوەندییە ئابورییەکان لە سەر ئاستی ناوچەکە./.