بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلیڕەزا مەرەندی سەرۆکی ناوەندی زانستە پزیشکییەکانی ئێران ڕایگەیاند کە یەکەم ژەمی ڤاکسێنی کۆرۆنای ئێرانی لە ڕۆژانی داهاتوو بۆ حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی بەکار دێت.
ناوبراو وتی کە وەزارەتی تەندرووستی ئێران موڵەتی بەکارهێنانی ڤاکسێنی کوو بەرەکەتی ئێرانی دەرکردووە و ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامیش جەخت لە سەر گرنگی بەکارهێنانی ڤاکسێنی ئێرانی دەکەنەوە.
مەرەندی وتی: حەزرەتی ئایەتووڵا خامنەیی پێشتر دوو مەرجیان بۆ بەکارهێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنا هەبووە. یەکەم ئەوەی کە وەک کەسێکی ئاسایی ڤاکسێنی بۆ دابین بکرێت و دووەم ئەوەی کە ڤاکسێنەکەش دەبێت ئێرانی بێت. بەم هۆیەوە کاتێک پرۆسەی کوتانی هاووڵاتیانی تەمەن سەرووی 80 ساڵە دەستیپێکرد، بەڕێزیان بەکارهێنانی ڤاکسێنی بیانییان ڕەتکردەوە و چاوەڕوانی ڤاکسێنی ئێرانی مانەوە.
وتیشی کە ژەمی یەکەمی ڤاکسێنی کوو ئێران بەرەکەت لە کاتێکدا لە لایەن حەزەرتی ئایەتووڵا خامنەییەوە بەکار دێت کە قۆناغی یەکەمی کوتانی هاووڵاتیانی سەرووی 80 ساڵ لە دوو مانگی ڕابردوو بە ڤاکسێنی بیانی جێبەجێ کراوە./.