بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزولیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند کە شەوی چوارشەممە لە گەڵ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران وتووێژی کردووە.
ناوبراو سەبارەت بە ناوەڕۆکی پەیوەندییە تەلەفوونییەکەش وتی: ئێمە ڕێکەوتووین کە پەرە بە هاوکاری و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەر دوو وڵات بدەین تا شەڕی هاوبەش لە دژی شەڕەنگێزی ڕەوتی ستەمکاری جیهانی لە دژی گەلانی خۆمان بەرەو پێش ببەین.
مادۆرۆ پێشتریش پەیامی پیرۆزبایی بۆ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران ناردبوو./.