بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەنجە سالم علی خوێندکاری پەیمانگای هونەرە جوانەکانی هەڵەبجە، تابلۆیەکی لەژێر ناوی “هاوار” نەخشاندوە کە ئاماژەیە بۆ یەکێک لەو تاوانانەی بەرامبەر کورد ئەنجام دراوە و بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەئاست ئەم تاوانانە.
هونەرمەند لەنجە چوارشممە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ تابلۆکەی پێشکەشی ئیدارەی مۆنۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە کرد .