بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هیچ ڕۆڵ و بەرپرسیاریەتییەکی لەم دۆخە نالەبارە ئابوری و کۆمەڵایەتییەدا نییە.
لە بەیاننامەیەکی نووسینگەی ڕاگەیاندی حەسان دەیاب سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان هاتووە کە گۆڕینی ستانداردەکان و بە پێچەوانە پیشاندانی ڕاستییەکان، کارێکی نادرووستە، ئەوەی کە ئێمە لە بێدەنگیدا درێژە بە کاری خۆمان دەدەین و جەخت دەکەینەوە لەم هەلومەرجە قەیراناوییە کە وڵاتی گرتووەتەوە نەچینە هیچ ململانێیەکی سیاسییەوە، بە واتای ئەوەی کە لە بەرامبەر هەوڵەکان بۆ تۆمەتبارکردنی ئەم حکومەتە بەم هەلومەرجە کە تەنیا خەڵک باجەکەی دەدات، بە هەمان شێوە بێدەنگی هەڵدەبژێرین.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئەم حکومەتە پێش دەست لە کار کێشانەوەی، سەرجەم بەرپرسیاریەتییەکانی خۆیی جێبەجێکردووە و پلانێکی ڕوونیشی هەبووە کە بەرژەوەندی حیزبایەتی بووە هۆی ئەوەی بە تەواوی پلانەکە جێبەجێ نەکرێت، لە کاتێکدا کە لایەنە داراییە نێودەوڵەتییەکان دانیان بە گرنگی، درووستی و پسپۆڕیی ئەم پلانەدا نا و پێیان وابوو کە دەتوانێت لوبنان بخاتە سەر ڕێگای ڕزگاربوون.
حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان جەختی لە سەر بەردەوامی چالاکییەکانی کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە کە حکومەتی کاربەڕێکەر دەیتوانی بەم شێوازە و بۆ ماوەیەکی زۆر درێژە بە چالاکییەکانی نەدات، سەرجەم ئەو کەسانەش کە ڕۆڵیان لەم بارودۆخەدا هەیە دەبێت ڕوبەڕوی یاسا بکرێنەوە.
وڵاتی لوبنان پاش تەقینەوە بەهێزەکەی بەندەری بەیروت لە ساڵی 2020، پێی ناوەتە قەیرانێکی گەورەی سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتییەوە./.