بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم دەرهێنەرە ئەمریکییە کە ساڵی ڕابردوو وەک سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانانی فێستیڤاڵی کەن دیاری کرابوو ، بە هۆی بەڕێوە نەچوونی خولی پێشوو ئەمساڵ دیسان ئەم ئەرکەی گرتە ئەستۆ.
سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەم پۆستەرە گوتراوە ،وێنەکەی بە ڕوانینێکی ورد لە سەر دارخورما،لێواری کەن و ڕووپەڕی زێوین، هەموو وەک ڕووپەڕێکی سپی لە سەر ئەم پۆستەرە نەخشێنراوە و ڕوانینی وردی «لی» وەبیرهێنەری ئەمەیە کە ئەو پێشوازی لە فیلمەکانی بەشی کێبڕکێی سەرەکی دەکات.
»ئێسپایک لی» یەکەمین کەسایەتی ڕەش پێستە کە بۆ ناوبژیوانی بەشی سەرەکی فێستیڤاڵی کەن هەڵبژێردراوە. هەروەها یەکەمین سەرۆکی دەستەی ناوبژیوانانە کە وێنەکەی لە سەر پۆستەری فێستیڤاڵەکە نەخشێنراوە.
لەم خولەی فێستیڤاڵەکەدا، کورتە فیلمی ئەرتودێنسی لە دەرهێنانی محەمەد ڕەزا میقانی و فیلمی سینەمایی قارەمان لە دەرهێنانی ئەسغەر فەرهادی بۆ بەدەست هێنانی دارخورمای زێڕین دەکەونە کێبڕکێ.
حەفتاو چوارەمین فێستیڤاڵی کەن لە ٦تا۱۷ی ژووئیە لە فەرەنسا بەڕێوە دەچێت.