بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پاسێکی نەفەرهەڵگر لە پەیامنێرانی ئێران کە بۆ بەسەرکردنەوەی بەنداوی کانی سێو سەردانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای کردبوو، لە نزیک شاری نەغەدە هەڵگەڕا و بەو هۆیەوە 2 پەیامنێر کوژران و 21 ی دیکەش بریندار بوون.
لەو ڕووداوەدا هەر یەک لە خانمان مەهشاد کەریمی پەیامنێری ئاژانی ئیسنا و ڕەیحانە یاسینی پەیامنێری ئاژانسی ئێرنا گیانیان لە دەستدا.
بریندارەکانی ئەم ڕووداوە براونەتە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ و پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاواش بە ئامادەبوونی لە نەخۆشخانە بەدواداچوونی بۆ دۆخی تەندرووستی ئەو پەیامنێرانە کرد./.