بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەهدی مەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن ڕۆژی سێ شەممە پەیامێکی لە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا پێگەیشت.
سەرۆک کۆماری سوریا لەو پەیامەدا ستایشی هەڵوێستی یەمەنی کردووە بۆ پاڵپشتی لە گەلی سوریا و ئیرادەی ئازاد و بڕیاری سەربەخۆی ئەوان.
بەشار ئەسەد هەروەها بۆ گەلی یەمەن هیوای بەختەوەری، ئاشتی، سەقامگیری و پێشکەوتنی خواستووە.
سەرۆک کۆماری سوریا لە پەیامەکەیدا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن ڕایگەیاندووە کە دیمەشق ئامادەی بەردەوامی ڕاوێژ و هەماهەنگییە لە نێوان هەر دوو وڵات و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە پێناو بەرژەوەندییەکانی هەر دوو گەلی برادەر.
مەهدی مەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی یەمەن پێشتر لە پەیامێکدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریای کردبوو./.