بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە سی ئێن ئێن، بەرهەمێکی نیگارکێشی کە لە لایەن هونەرمەندی بەریتانییەوە کێشراوە چاوەڕوان دەکرێت لە هەڕاجییەکی ئۆنلاین دا بە هەزاران دۆلار بفرۆشێت.
ئەم بەرهەمە یەکێک لەو ٤۷ بەرهەمەیە کە لە لایەن «بوویی»یەوە لە نێوان ساڵەکانی۱۹۹٥تا۱۹۹۷ کێشراوە .
واژۆی بوویی لە پشت ئەم بەرهەمە ۲۰لە۲٥ سەنتیمەترییەدا کوتراوە و بەروار و هەندێک ڕوونکردنەوەش لەبارەی نیگارکێشییەکەوە نووسراوە.
نیشانێکی ئەو کۆمپانیایەش کە پێش داخرانی، درووس کردنی چوارچێوی بۆ بوویی و مۆسیقیازانە ناسراوەکانی تری لە ئەستۆدا بوو لە پشت بەرهەمەکەدا بوو.
ئەو کەسەی ئەم بەرهەمە دادەنێت بۆ فرۆشتن خاوەنی کۆلێکسیۆنێکی هونەری نییە و هاوینی پار ئەم بەرهەمەی لە کەنەدا بە ٤ دۆلار کڕیوە.
کڕیارەکە پاش بینینی ناوی ئەم گۆرانیبێژە ،بۆ دڵنیابوون لە ڕەسەنایەتی بەرهەمەکە ، نیشانی کارناسە هونەریەکانی داوە و لە ئەنجامدا وەک یەکێک لە بەرهەمەکانی«بوویی»ناسراوە.
بە وتەی یەکێک لە کارناسان «بوویی» لە کۆی تابڵۆ نیگارکێشییەکانی دا وێنەی هاوڕێیان، ئەندامانی خێزان و مۆسقازانەکانی تری دەکێشا بەڵام شوناسی کەسایەتیەکانی دەرنەدەخست.
چاوەڕوان دەکرێت ئەم بەرهەمە نیگارکێشیە بە نرخی ۹تا۱۲ هەزار دۆلار بفرۆشرێت.
لە ساڵی ۲۰۱٨دا یەکێک لە بەرهەمە نیگارکێشیەکانی «بوویی» لە هەڕاجێکدا بە ۲۷/٥٠٠ دۆلار فرۆشرا.