بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوەی پەیوەندییە گشتییەکانی ناوەندی وێنایی بەشی هونەری، نموونەیەکی کۆپی کراوی مۆنالیزا کە زۆر لە مۆنالیزاکەی داڤینچی دەچێت لە هەڕاجییەکدا بە ۱۰قاتی بەها خەڵمێندراوەکەی_ واتا بە نرخی ۳.٤ ملیۆن دۆلار _فرۆشرا.
براوەی ئەو مەزادە ئۆنلاینەی بۆ فرۆشتنی ئەم بەرهەمە بەڕێوە چوو کۆلێکسیۆن دارێکی ئەورووپی بوو. بە پێدانی ۳.٤ ملیۆن دۆلار بۆ کڕینی ئەم بەرهەمە ڕیکۆردی گرانترین بەرهەمی ساختەی مۆنالیزا شکیا.
کارناسی بەشی بەرهەمی مامۆستایانی بە ئەزموونی نیگارکێشی لە»کریستێز»دا لەو بڕوایەدایە ، فرۆشتنی ئەم بەرهەمە بەم نرخەوە بەهای بەرزی مۆنالیزا پاش چەن سەدە نیشان دەدات.
ئەم بەرهەمە نیگارکێشیە کە زۆرتر بە ناوی«ڕیمۆندهیکینگ» فرۆشەرێکی بەرهەمە مێژووییەکان لە فەرەنسا دەناسرێت لە ساڵی۱۹٥۳ لە لەیەن هیکینگ بە نرخی ۳ پۆند ،بەرانبەر بە ۱۱۰ دۆلاری ساڵی ۲۰۲۰ کڕدرا.
«هیکینگ» بڕوای وابوو ئەو بەرهەمەی ئەو کڕیویەتی بەرهەمە ڕاستەقینەکەی مۆنالیزایە و ئەوەی لە سەر دیوارەکەی لۆڤەر هەڵواسراوە ساختەیە.
سەرەڕای ئەوەی هەندێک لە کارناسان ڕاستی قسەکەی «هیکینگ»یان خستە ژێر لێکۆڵینەوە بەڵام ئەمڕۆ کارناسە هونەرییەکان بڕوایان وایە «مۆنالیزاکەی هیکینگ» بەرهەمی نیگارکێشێکی نەناسراوی ئیتاڵیاییە کە لە دەورووبەری ۱٦۰۰ی زایینیدا بەرهەم هێنراوە ،واتا سەدەیەک پاش ئەوەی داڤینچی مۆنالیزاکەی خۆی کێشا.