بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە پابەندنەبوونی ڕژێمی زایۆنیستیی بە ڕێکەوتنی ئاگربەستی شەڕی 12 ڕۆژەی غەززە ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی کە لە ڕێکەوتنی ئاگربەست جەخت لە سەر کرانەوەی دەروازە سنورییەکان و پێدانی موڵەتی ڕاوە ماسی بە ماسیگیرانی فەڵەستینی کراوەتەوە بەڵام زایۆنیستەکان پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان نین.
لە لایەکی دیکەوە بزوتنەوەی حەماس سەبارەت بە ئازادکردنی دیلەکانیش ڕایگەیاندووە کە باج بە ڕژێمی زایۆنیستی نادرێت و دیلەکانی ئەوان لە بەرامبەر ئازادکردنی دیلەکانی فەڵەستین دەبێت./.