بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عومرانخان سەرۆک وەزیرانی پاکستان لە وتارێکی کە لە ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز بڵاو بووەتەوە، ڕایگەیاند کە گرووپی تاڵیبان ناتوانێت دەست بە سەر تەواوی ئەفغانستاندا بگرێت و بۆ سەرکەوتن، دەبێت لە هەر حکومەتێکدا بەشدارییان هەبێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە تاڵیبان لە دوو مانگی ڕابردوو هێرشەکانی بۆ سەر هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی ئەفغانستان چڕتر کردووەتەوە، بە تایبەت ئەو کاتەی کە جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەواڵی کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەیی لە ئەفغانستان تا 11 ی سپتمبێری ئەمساڵ ڕاگەیاند.
وتیشی کە پاکستان ئامادەی هاوکارییە لە گەڵ ئەمریکا لە پرۆسەی ئاشتی ئەفغانستان، بەڵام بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا، لە زیاتربوونی مەترسی شەڕ و پێکدادانەکان، ڕێگری دەکات.
لە دوو مانگی ڕابردوو نزیکەی 50 شاری ئەفغانستان یان لە لایەن تاڵیبانەوە داگیر کراون یان شەڕ و پێکدادانیان تێدا بووە، ژمارەیەک لەو شارانە بە بێ هیچ بەرگرییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستانەوە کەوتوونەتە دەستی تاڵیبان./.