بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد عەبادی وتەبێژی وەزارەتی کارەبای عێراق بە ڕۆژنامەی سەباح ی ڕاگەیاند کە ئێران ڕێژەی هەناردەی گازی خۆیی بۆ ئەم وڵاتە بەرز کردووەتەوە.
ناوبراو وتی: لایەنی ئێرانی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو ڕێژەی هەناردەی گازی تا 30 ملیۆن مەتری سێجا بەرز کردووەتەوە، ئەویش پاش ئەوەی کە ڕێژەی هەناردەی گاز بۆ 17 ملیۆن مەتری سێجا دابەزی. ئەم گازەش بۆ وێستگەکانی وەبەرهێنانی کارەبای مەنسوریە، سەدر و بەسمایە دەبێت.
ئەحمەد عەبادی لە درێژەدا وتی: ئەم ڕێژە گازە هاوردەکراوەش وەبەرهێنانی کارەبای عێراق دەگەێنێتە 22 هەزار و 100 مێگاوات کە ڕۆڵی بەرچاوی لە زیاترکردنی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتیان لە بەغدا و پارێزگاکانی دیکە هەبووە.
وتیشی کە دانوستانەکان لە گەڵ لایەنی ئێرانی بۆ بەرزکردنەوەی ڕێژەی هەناردەی گاز تا 70 ملیۆن مەتری سێجا بەردەوام دەبێت تا ڕێژەی وەبەرهێنانی کارەبا لە وڵاتدا بگاتە ئاستێکی قبووڵکراو./.