بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەیاد عەلاوی لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی فۆرات وتی کە لە گەڵ باڵیۆزی دوو وڵاتی نزیک لە ئەمریکا کۆبووەتەوە و ئەوان ڕایانگەیاندووە کە واشنتن لە درێژبوونی مانەوەی هێزەکانی لە عێراق ماندوو بووە و نایەوێت بەردەوامی بەم پرۆسەیە بدات و دەیەوێت ژمارەی هێزەکانی لە ناوچەکە بە گشتی کەم بکاتەوە.
ناوبراو وتی کە ئەوەم بە ئەمریکییەکانیش ڕاگەیاندووە کە تیرۆری (شەهید) قاسم سولێمانی لە سەر خاکی عێراق هەڵەیەکی گەورەی واشنتن بووە.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق پێشبینی ئەوەشیکردووە کە ڕێژەی بەشداری عێراقییەکان لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئۆکتۆبەر کەمتر لە سەدا 18 بێت.
عەلاوی هەروەها وتی کە پێشنیاری پێکهێنانی هێزێکی هاوبەشی حەشد و پێشمەرگەی بە مەسعود بارزانی داوە./.