بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی عێراقی بە کەناڵی سۆمریەی ڕاگەیاندووە کە شاندێکی سەربازی ئەم وڵاتە سەردانی سعوودیە دەکات و لە چەند بەرپرسێکی باڵاش پێک دێت.
ناوی عەبدولئەمیر شمەری جێگری فەرماندەیی پرۆسە هاوبەشەکانی عێراق، بەرپرسی دەزگای بەندەرە سنورییەکان و چەند بەرپرسێکی دیکەی سەربازی وەک پێکهاتەی شاندەکەی ئەم وڵاتە هاتووە.
بڕیارە شاندەکەی عێراق لەو سەردانەدا سەبارەت بە پاراستنی سنورەکانی هەر دوو وڵات و هاوکارییە ئەمنی و هەواڵگرییەکان لە گەڵ بەرپرسانی سعوودیە وتووێژ بکات.
شاندەکەی عێراق پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە سەردانی سعوودیە دەکات./.