بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەواڵی تێکشکانی فڕۆکەیەکی سیخوڕی ئەمریکای لە پارێزگای مەئرب ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی کە ئەو فڕۆکەیە لە جۆری Scan Eagle بووە و لە کاتی هەنگاوی دوژمنکارانە لە دژی هێزەکانی ئەنساروڵا لە سەر ئاسمانی ناوچەی مەشجەع لە پارێزگای مەئرب کەوتووەتە خوارەوە.
یەحیا سەریع ڕایگەیاند کە لە زووترین کاتدا گرتەی ڤیدیۆیی تێکشکانی فڕۆکە ئەمریکییەکە بڵاو دەکرێتەوە./.