بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پیرۆزبایی خۆیی لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی بە بۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران ڕاگەیاند.
بارزانی لەو پەیامەیدا ڕایگەیاند کە حکومەتی هەرێم دەیەوێت کار بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بکات کە لە سەر بنەمای بەرژەوەندی و ڕێزگرتنی هاوبەش بونیاد نراوە و لە پێناو ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەدایە./.