بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەو نامەیەدا وێڕای پیرۆزبایی، هیوای سەرکەوتنی بۆ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی خواستووە بە بۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران.
سەرۆکی هەرێم هیوای خواستووە کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی ڕەئیسیدا پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر بنەمای دراوسێیەتی باش و بەرژەوەندی هاوبەش زیاتر پەرەیان پێبدرێت و بوارەکانی هاوکاری هەولێر و بەغدا لە گەڵ تاران لە پێناو ئارامی و سەقامگیری هەر دوو لا و ناوچەکە، بەرفراوانتر بکرێت./.