بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەلا عەبدولغەنی برادەر بەرپرسی نووسینگەی سیاسی تاڵیبان لە قەتەر وتی کە ئەفغانستان پێویستی بە دەسەڵاتێکی بەهێزی ئیسلامی هەیە.
ناوبراو وتی: تاڵیبان دەیەوێت کۆتایی بە شەڕی 40 ساڵە و سەرجەم هۆکارەکانی بێنێت و بۆ گەیشتن بەم ئامانجەش ڕێکەوتنی قەتەر واژۆ کرا.
مەلا برادەر وتی: هەرچەندە لە ڕەوتی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی قەتەر هەندێک کێشە هاتە پێشەوە بەڵام هێشتا ئەم ڕێکەوتنە بە تەنیا ڕێگای دابینکردنی ئاشتی لە ئەفغانستان دەزانین.
ڕاشیگەیاندووە کە گرووپی تاڵیبان موڵەتی ئەوە نادات کە خاکی ئەفغانستان لە دژی ئاسایشی هیچ وڵاتێکی دیکە بەکار بهێندرێت.
ناوبراو دڵنیایی بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی داوە کە دیپلۆماتکاران و فەرمانبەرانی بیانی دامەزراوە خێراخوازییەکان لە ئەفغانستان پارێزراو دەبن./.