بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باڵیۆزخانەی فەڵەستین لە تاران هەواڵی پەیامی پیرۆزبایی مەحمود عەباسی بۆ سەید ئیبراهیم ڕەئیسی براوەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاگەیاندنی باڵیۆزخانەی فەڵەستین، مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری ئەم وڵاتە بە ناردنی پەیامێک پیرۆزبایی هەڵبژاردنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی کردووە.
عەباس لەو پەیامەیدا جەختی لە سەر ئیرادەی بەهێزی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین بۆ پتەوکردنی هاوکارییە هاوبەشەکانی نێوان هەر دوو لا کردووەتەوە./.