بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ڤەنزولیا لە پەیامێکدا پیرۆزبایی سەرکەوتنی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێراندا کردووە.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ڤەنزولیا و شۆڕشی بولیواری پاڵپشتی تەواو لە سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراو و گەلی شۆڕشگێڕی ئێران دەکەن لە پێناو یەکگرتنی گەلانی هەر دوو وڵات و ڕوبەڕوبونەوە لە گەڵ ئەو ئاڵنگارییانەی لە دژی ئەوان گیراوەتەبەر.
سەرۆک کۆماری ڤەنزولیا هەروەها ستایشی هەوڵەکانی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێرانی کردووە بۆ بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان تاران – کاراکاس لە ماوەی هەشت ساڵی ڕابردوو./.