بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەکدا وێڕای پیرۆزبایی لە سەید ئیبراهیم ڕەئیسی وەک براوەی هەڵبژاردنەکانی ئێران، ڕایگەیاندووە کە ئێمە دڵنیاین لە سەردەمی سەرۆکایەتی سەید ئیبراهیم ڕەئیسی پشت بە خاڵە هاوبەشەکانی مێژوویی و ئائینی ئێران و عێراق، پەیوەندییەکی ستراتیژی لە نێوان هەر دوو وڵات دەبینین.
هاوپەیمانی فەتح هەروەها ڕایگەیاندووە کە کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێبەری حەکیم و گەلی وشیار و بێداری ئەم وڵاتە، پشتیوانی سەرجەم چەوساوەکان و هاوبەشی ڕاستەقینەی گەلانی ئازادیخواز بۆ بەرگری لە شکۆ و وەرگرتنەوەی مافەکانیان دەمێنێتەوە./.