بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند: جێی خۆشحاڵی منە کە بە بۆنەی سەرکەوتنتان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئێران پیرۆزبایی لە بەڕێزتان بکەم، هیوادارم کە ئەم هەڵبژاردنە سەرکەوتووەی خەڵکی موسڵمانی ئێران بگاتە مسۆگەربوونی ئامانجەکانی ئەوان لە بوارەکانی پێشکەوتن و گەشە و باشتربوونی دۆخی ژیان و گەمارۆ زاڵمانەکان لە سەر ئەوان هەڵبگیرێت.
مالیکی وتی: ئێمە داوای بەرزکردنەوەی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان گەلان و حکومەتەکانی هەر دوو وڵات دەکەین بە پێی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.
سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق وتی: گەلی ئێران جارێکی دیکە وشیارانە لە گۆڕەپانەکەدا ئامادە بوون و سەرکەوتنیان لە بەرامبەر پیلانگێڕی دوژمنان و بانگەشەکانی ئەوان بە دەست هێنا./.