بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەمال عۆرف ڕایگەیاند کە بە پێی ئامارەکان و ئەو دەنگانەی تا ئێستا جیا کراونەتەوە، 28 ملیۆن و 600 هەزار کەس لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار بەشدارییان کردووە و پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە هەندێک ناوەندی دەنگدان تا ئێستا بەردەوامە.
ناوبراو وتی: تا ئێستا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی 17 ملیۆن و 800 هەزار دەنگ، موحسین ڕەزایی 3 ملیۆن و 300 هەزار دەنگ، عەبدولناسر همەتی 2 ملیۆن و 400 هەزار دەنگ و قازی زادەی هاشمی یەک ملیۆن دەنگیان بە دەست هێناوە./.